خەوژمێر 😴

کاتەکانت ڕێکبخە بۆ خەوێکی تەندروست

ئەمەوێت لەم کاتەدا خەبەرم ببێتەوە:

ئەگەر ئێستا سەرت بخەیتە سەر سەرین، باشترین کات بۆ هەستان ئەمانەن:

🧠

سوڕی خەو (Sleep Cycle) چییە؟

١. خەوی سووک (Light Sleep)

سەرەتای خەوتنە. ماسولکەکان خاو دەبنەوە و لێدانی دڵ هێواش دەبێتەوە. لەم قۆناغەدا زۆر ئاسانە بەئاگا بێیتەوە.

٢. خەوی قوڵ (Deep Sleep)

گرنگترین بەشە بۆ جەستە. لێرەدا جەستە خۆی نوێ دەکاتەوە، وزە کۆدەکاتەوە و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات. ئەگەر لەم قۆناغەدا خەبەرت ببێتەوە، هەست بە سەرئێشە و گێژی دەکەیت.

٣. قۆناغی خەون (REM)

مێشک زۆر چالاک دەبێت و خەون دەبینیت. ئەم قۆناغە بۆ یادەوەری و فێربوون و دەروونی مرۆڤ زۆر گرنگە.

💡 کلیلەکە چییە؟
هەر سوڕێکی خەو نزیکەی ٩٠ خولەک دەخایەنێت. ئامانجی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە لە کۆتایی سوڕەکەدا خەبەرت بکاتەوە، نەک لە ناوەڕاستی خەوی قوڵدا!
دروستکراوە لەلایەن ڕۆژیار کەمال